TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Temmuz 2022 19:11

پەیامی کورد... کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی ئەرسەلان ئەحمەدپەنا ٢٣ ساڵە ڕۆژی سێشەممە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە و چاوی بە سەختی پێکراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، ئەرسەلان ئەحمەدپەنا لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بڕوێشکانێ لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای بڕوێشکانێ تەقەی لێکراوە و گوللە بەر چاوی کەوتووە.

ئەرسەلان ئەحمەدپەنا سەڵتە و مەبەستی نەشتەرگەری چاوی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ١٦٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٢٠ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٤٨ کەسیشیان بریندار بوون.

Paylas: