TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەریکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Ekim 2023 20:07

پەیامی کورد... کۆڵبەریکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا


کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18/10/2023، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی (فەرید وەتەنی‌ڕەسووڵ)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە نزیک سنووری گوندی (دەرەوەران)ی سەر بەو شارە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیاریی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، فەرید وەتەنی‌ڕەسووڵ، تەمەن 34 ساڵ بووە و دانیشتووی گەڕەکی (سەردۆشییەکان)ی شاری مەریوان بوو، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەست داوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو کۆڵبەرە باوکی سێ منداڵ بووە، لە نزیک گوندی (دەرەوەران)ی نزیک لە سنووری مەریوان، كوژراوە.

Paylas: