TR KU SO
FB X
Kurdistan

بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی هەژاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Kasım 2023 14:45

پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی هەژاند

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای ئیلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە.

ئاشکراشیانکرد، بەشێکی زۆری دانیشتووانی پارێزگای لوڕستانیش هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە و بەشێکی زۆری هاوڵاتییانیش ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە.

هەر دوێنی بومەلەرزەیەکی بەهێزی دیکە بەشی باشووری ئێرانی هەژاند و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

Paylas: