TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران / بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای یەزدی هەژاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Ekim 2020 14:38

پەیامی کورد ... ئێران / بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای یەزدی هەژاند

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ بە پلەی ڕیختەر شارۆچکەی "بەهاباد"ی سەر بە قەزای "بافق"ی لە پارێزگای "یەزد" لە ناوەندی ئێران هەژاند.

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، بوومەلەرزەکە کاتژمێری ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تەشرینی یەکەم بە کاتی ئێران و لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە و سەنتەرەکەی لە ٤٢ کیلۆمەتریی شارۆچکەی "بهاباد" ٧١ کیلۆمەتریی "ساغەند" و ٨٦ کیلۆمەتریی "بافق" لە پارێزگای یەزد لە ناوەندی ئێران بووە.

 

بە گوتەی ئیسماعیل نەجاڕ، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی ئێران، چەندین تیمی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

 

هەتا ئێستا لەبارەی زیانی گیانی و مادیی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ هەواڵ و زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

Paylas: