TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستبەسەرکرانی ژنێکی کورد لە بۆکان

Rozan Ateş
Yazar
📅 28 Temmuz 2022 20:15

پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی ژنێکی کورد لە بۆکان

ژنێکی گەنجی خەڵکی بۆکان بە ناوی سۆما عەلیزادە تەمەن ٢٩ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانەیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سۆما عەلیزادە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

سۆما عەلیزادە ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژ دوابەدوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

Paylas: