Kurdistan
دژەتیرۆری کوردستان دوو داواکراوی ڕادەستی بەغدا کردەوە
پەیامی کورد... دژەتیرۆری کوردستان دوو داواکراوی ڕادەستی بەغدا کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان دوو داواکراوی ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان، هەر دوو تیرۆریست (حەسەن فەلاح فەرحان مجول و مرتەزا لەتیف مشرف مجول) کە دوو ئەندامی چالاکی ڕێکخراوی داعش بوون لەلایەن دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی 16ی ئاداری 2022 ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.