TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو برا بە هۆی ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی ئێران گیانیان لە دەست دا

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Aralık 2022 18:48


پەیامی کورد... دوو برا بە هۆی ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی ئێران گیانیان لە دەست دا

هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە دوو شوانکاری کورد کردووە، لەکاتی هەڵاتن لە شاخ کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، دوو هاوڵاتی کە برای یەکتر بوون بۆ هێنانی ئاژەڵ چونەتە سنووری ئێران و کەوتونەتە کەمینی هێزەکانی سنووری ئێران و بە هۆیەوە هەڵدێراون و هەردووکیان گیانیان لە دەستداوە.

رووداوەکە لە دەڤەری راپەڕین لە کوێستانەکانی "گۆڕ تیسوێ" لە سنووری نێوان ئێران - ھەرێمی کوردستان روویداوە؛ کاتێک ویستوویانە خۆیان رزگار بکەن لە شاخ هەڵدێراون و گیانیان لەدەستداوە.

شوانکارەکان خەڵکی گوندی بێپاڵانن لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر و بران بە ناوەکانی سەرباز حەمەد ئیبراهیم و کامەران حەمەد ئیبراهیم ھەردووکیان بران و خێزاندارن.

هەروەها، سەرباز حەمەد ئیبراهیم لە بێپاڵان ژیاوە و کامەران حەمەد ئیبراهیم لە چوارقوڕنە. دەوترێت، "کامەران خاوەنی چوار منداڵە و منداڵێکی 10 ڕۆژە لەدایک بووە.

 

Paylas: