جێگری تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : هێزی سەربازی ئێمە لە سووریا ناکشێتەوە
جێگری تایبه‌تی عه‌لی لاریجانی ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، هێزی سه‌ربازیی ئێران له سووریا ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم لە ئێران ، حسه‌ین ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان جێگری تایبه‌تی عه‌لی لاریجانی ، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، دوای شكستی داعش له سووریا، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌و ووڵاته هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت و وتوویه‌تی، “بۆ ڕێگریكردن له‌مه، هێزی سه‌ربازیی ئێران له سووریا ده‌مێنێته‌وه”.
عه‌بدوڵڵاهیان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئێران له سووریا له ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه له ئارادایه، ئیسرائیل كه له بوونی هێزه ئێرانییه‌كان له باشووری ڕۆژئاوای سووریا نیگه‌رانه، له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕێككه‌وتووه له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه ئێرانییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.