TR KU SO
FB X
Kurdistan

حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکان

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Şubat 2022 15:06

پەیامی کورد... حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکان

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژی کەرتی نەوت و غازی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکان کە پابەندە بە ڕێککەوتن و گرێبەستەکان.

جووتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە داوە، کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیا دەکەنەوە کە پابەندین بە ڕێککەوتنەکانیان بەرامبەریان و گومان لە هیچ ڕەفتار و بڕیارێکی خۆیان ناکەن لە کەرتی نەوتدا، ئەو بڕیارانەی داویانە دەستووری و یاسایین و ئێستاش لەگەڵ بەغدا بەردەوامن لە گفتوگۆ.

باسی لەوەش کردووە، ئامادەبوون بەهای 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان ڕادەستی بەغدا بکەن، دواتر چاودێری دارایی هاتە هەرێم و وردبینی کرد لەو بارەیەوە، بەڵام بڕیارەکەی ئێستا هەموو ئەو هەوڵانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و کۆسپ لەبەردەم هەردوو حکومەت دروست دە کات.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێم لە بەشێکی تری قسەکانیدا هێمای بۆ ئەوە کردووە، پابەندن بە ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ بەغدا و هەموو ڕێکارە دەستووری و یاساییەکان دەگرنە بەر بۆ بەرگریکردن لە مافە دەستورییەکان و پاراستنی ڕێککەوتنەکان و گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان.

Paylas: