TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حوکمی بڕینەوەی قامکی بەسەردا سەپا

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Ekim 2020 01:40

پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حوکمی بڕینەوەی قامکی بەسەردا سەپا

 

"ئارەش عەلی ئەکبەری" تەمەن ٣٢ ساڵ، لە لایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی ئورمیە بەتۆمەتی دزی، بڕیاری بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی پەسەند کرا.

 

 

ئەو هاووڵاتییە کوردە هاوینی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی دزی لە ئورمیە دەستبەسەر کراو و هاوینی ئەمساڵ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای توانەکانی یەکی ئورمیە حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بەسەر سەپاوە.

 

 

دەرکردنی ئەم سزایانە (بڕینەوەی ئەندامی جەستە) لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بابەتێکی تازە نییە و پێشتریش لەم چەشنە حوکمانە دەرکراوە. کۆنڤانسیۆنە نێونەتەوەییەکان قەدەغەکردنی ئەشکەنجە و مافە مەدەنی و سیاسییەکان، پەنابردنە بەر سزای نامرۆڤانەی وەک بڕینەوەی ئەندامەکانی جەستەیان قەدەغە کردووە. 

 

ئەگەرچی ئێرانیش کۆنڤانسیۆنی نێونەتەوەیی مافە مەدەنی و سیاسییەکانی واژۆ کردووە، بەڵام لەو دەگمەن وڵاتانەیە کە « قەدەغەکردنی ئەشکەنجە»ی قبووڵ نەکردووە و لە زۆربەی تاوانەکاندا هێشتا هەر سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستە بەکار دێنێت.

 

 

Paylas: