TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Ekim 2021 12:41

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەردار کەرامەت ناسراو بە سەردار ئالانی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سازایە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

سەردار کەرامەت ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

سەردار کەرامەت خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری کشتوکاڵە و لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوەپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

Paylas: