TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەڵاوسانی ساڵانە لە ئێراندا لە ٣٠٪ی تێپەڕاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 25 Aralık 2020 02:12

پەیامی کورد ... هەڵاوسانی ساڵانە لە ئێراندا لە ٣٠٪ی تێپەڕاند

 

ناوەندی ئاماری حکوومەتی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە نرخی هەڵاوسان لە مانگی سەرماوەزدا بووەتە ٤٤.٨ و لەگەڵ ساڵی ٩٨دا بەرابەرە.

 

بەپێی ئەو ئامارە نرخی هەڵاوسان لە بەشی خۆراک، خواردنەوە و دوخانیاتدا بەرز بووەتەوە. نرخی هەڵاوسان بۆ بنەماڵەکانی شار و گوند گەیشتووەتە ٣٠.٥ لەسەد کە بەپێی ئەو ئامارە نرخی هەوڵاوسان بۆ بنەماڵەکان ١.٥ لەسەد و بۆ بنەماڵەکانی گوند ١.٧ لەسەد بەرز بووەتەوە.

 

ئەو ئامارانەی کە حکوومەتی ئێران بڵاویان دەکاتەوە ئامارێکن کە ڕاست نییە و لەگەڵ ناوندەکانی دیکە کە ئامار بڵاو دەکەنەوە پێک ناکۆکە.

Paylas: