TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووریی خۆراک لە ئێراندا ٩٠%ی تێپەڕ کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Temmuz 2022 20:05

پەیامی کورد... ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووریی خۆراک لە ئێراندا ٩٠%ی تێپەڕ کرد

"ناوەندی ئاماری ئێران" لە دوا ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووریی مادەی خۆراکی لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی پار ٩٠.٢٪ بووە.

مانگی گوڵانی ئەمساڵ، دەوڵەتی ئێران بەهای چەند خۆراکی سەرەکی لەوانە ئارد، ڕۆنی زەیت، مریشک، هێلکە و شیری بەرز کردەوە. دەوڵەت بانگەشەی ئەوەی دەکرد، کە تەرخان کردنی دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی بۆ هاوردەی مادە سەرەکییەکان ڕێگر نەبووە لە گرانی.

لەگەڵ ئەوەش دا، ڕاپۆرتێکی تازەی ناوەندی ئامار دەری دەخات کە لابردنی دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنیش نەیتوانیوە گرانی کۆنترۆڵ بکات و بەهای مادەی خۆراکی بەراورد بە مانگی ڕابردوو نزیکەی ٦٪ هەڵکشاوە.

هەرچەند ئامارە مەیدانییەکان پیشانی دەدەن کە ڕێژەی هەڵکشانی بەهای مادەی خۆراکی زیاترە لەو ڕێژەیەی ئامارە فەرمییەکان باسی دەکەن.

ناوەندی ئاماری ئێران ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژ لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاشکرای کرد، هەڵاوسانی ئابووری لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی پاری ٥٤٪ بووە و بەهای خواردن و خواردنەوەش لە ٥٠وە بۆ ٩٣٪ گران بووە، بەگشتی تێکڕای هەڵکشانی بەهای خواردن و خۆاردنەوە لەو مانگەدا ٨٧٪ بووە.

ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە، کە بەهای کڕین و کرێی خانوو لە مانگی پووشپەڕدا ٣٢٪ هەڵکشاوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو "عەبدوڵڵا ئۆتادی"، ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی فرۆشیارانی موڵک لە ئێران وتبووی، کرێ خانوو لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ٣٠٠٪ هەڵکشاوە.

 

Paylas: