Kurdistan
حەوت چەکداری داعش لە کەرکووک کوژران
پەیامی کورد ... حەوت چەکداری داعش لە کەرکووک کوژران
لەسنوری پارێزگای كەركوك لەهێرشی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی حەوت تیرۆرستی داعش كوژران.
تۆڕی هەواڵی ئەمنی عیراق، رایگەیاندوە:" لەهەشت هێرشی ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆرستانی داعش لەناوچەی وادی شایی لەسنوری پارێزگای كەركوك حەوت تیرۆرستی داعش كوژراون".
رونیشكراوەتەوە:" ئەو هێرشە بەپشت بەستن بووە بەزانیاری وردی هەواڵگری"