کوژرانی دوو چەکداری داعش لە کەرکووک
پەیامی کورد... کوژرانی دوو چەکداری داعش لە کەرکووک
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایدەگەیەنیت: لەرێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی تایبەتەوە و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، توانرا دوو چەکداری داعش لە نزیک سنوورەکانی کەرکووک بکوژرێن.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوە و زانیارییە وردەکانی دەزگای هەواڵگری، توانرا لەلایەن شانەی بە ئامانجگرتنی ئاسمانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوو لە نزیک کەرکووک ئەنجام بدرێت و لەو هێرشە ئاسمانیدا دوو چەکداری داعش بکوژن.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزە ئاسمانی و زەمینییەکان بەردەوامن لە ڕاوەدونانی گرووپ و هێزە تیرۆریستییەکان و ئامانجیش لەمە دوورخستنەوەی مەترسییەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەن جا چ بە کوشتنیان یان دەستگیرکردنیان بێت.
شایەنی باسە دوێنێ هەینیش هێزە ئامانییەکانی عێراق لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییەوە و بە هاوکاری فڕۆکەی هێرشبەری F-16 دوو تیرۆریستی داعشیان لە نزیک دوزخورماتو کوشت کە هەوڵیانداوە هێرشی تیرۆریستی لە ناوچەکە و ناو شاری کەرکووک ئەنجام بدەن.