Kurdistan
دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون
بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سەردەشت لانی کەم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەئووف ئەحمەدی و جەبار ئەحمەدزادە بە سەختی برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی مارسی ٢٠٢٤)، بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزایییە سنوورییەکانی شاخی بوڵفەت لە شاری سەردەشت لانی کەم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەئووف ئەحمەدی تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی گوندی زۆرانە و جەبار ئەحمەدزادە تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی کونەمشکێ سەر بەو شارە بە سەختی بریندار بوون.
ئەو دوو هاووڵاتییە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە و ڕەئووف ئەحمەدی لاقی بڕدراوەتەوە و جەبار ئەحمەدزادەش بریندارە.