Kurdistan
چۆڵکردنی بنکەی هێزی ئاسمانیی کرماشان دوای هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی ئیسفەهان
ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی دەریدەخات کە کۆماری ئیسلامی بە هۆی ترسی هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل، هەلیکۆپتەرەکانی بنکەی هێزی ئاسمانی لە نزیک کرماشان بە تەواوی چۆڵ کردووە.
بە پێی ئەم وێنانە، هەلیکۆپتەرەکانی بنکەی ئاسمانیی کرماشان بۆ پاراستنیان لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی لە داهاتوودا لە ناوچەیەکی فراوان لە نزیک چیای بیستۆن بڵاوبوونەتەوە.
لە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیلدا، بنکەی هەشتەمی شیکاری لە ئیسفەهان کرایە ئامانج، کە میدیاکانی ئیمپراتۆریەتی درۆ ڕەهەند و زیانەکانی ئەو هێرشەیان ڕانەگەیاند.