Cîhan
فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران : ئێمە بە بەشداری ٧ بنکەی هێزی ئاسمانی نمایشی هێزە ئاسمانییەکانی ئەنجامدەدات
پەیامی کورد ... فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران : ئێمە بە بەشداری ٧ بنکەی هێزی ئاسمانی نمایشی هێزە ئاسمانییەکانی ئەنجامدەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکان ل ەڕووسیا توودەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١/١١/٢٠٢٠ ژەنەڕاڵی عەزیز ناسر زادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران رایگەیاند، ووڵاتەکەی بەبەشداری ٧ بنکەی هێزی ئاسمانی نمایشی هێزە ئاسمانییەکانی ئەنجامدەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناسر زادە، نمایشەکە سبەی دووشەممە دەستپێدەکات و دوو رۆژ دەخایەنێت.
ووتیشی، بەشێک لە توانای هێزی ئاسمانی ئەو ٧ بنکەیە بۆ نمایشەکە بەکاردەهێنرێت کە بڕیاروایە لەناوچە کراوەکانی ئەسفەهان ئەنجامبدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوێنێوە گواستنەوەی فرۆکە و کەرەستەکانی دیکەی هێزی ئاسمانی لەیەکەکانی هێزەی ئاسمانی ئێرانەوە بۆ ناوچەی ئەسفەهان گوازراونەتەوە.