Kurdistan
سلێمانی.. هاوڵاتییەك لە ئاگری باڵەخانەكەی گەڕەكی ئاشتی گیانی لەدەستداوە
بەرگری شارستانی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی ئاگرەكەی بەیانی ئەمڕۆی گەڕەكی ئاشتیی شارەكە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"وەستاكە كاری لەحیمكردنی لە تەنكی غازەكەدا كردووە".
بەرگری شارستانی سلێمانی لەبارەی ئاگرەكەی بەیانی ئەمڕۆی گەڕەكی ئاشتی لە سلێمانی ڕایگەیاند،"وەستایەك لە تەنكییەكی غازدا كاری لەحیمكردنی كردووە و تەنكییەكەش غازی تیادابووە, كە بووەتە هۆی تەقینەوەی تەنكییەكە".
ئاماژەی بەوەش دا،"بەوهۆیەوە وەستاكە بووەتە قوربانی و گیانی لەدەستداوە, ئاگرەكە تەشەنەی كردبوو بۆ یەك دوو بینای تەنیشتنی و لەكاتی خۆیدا كۆنتڕۆڵكراوە".
جێگەی باسە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی ئاشتی لە شاری سلێمانی، ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە، ڕووداوەکەوە بەهۆی تەقینی تەنکییەکی گازوایل بووە.