TR KU SO
FB X
Kurdistan

یەكەم لێدوانی ئەمریكا لەبارەی تەقینەوەکانی ئێرانەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Ocak 2024 14:41

پەیامی کورد... یەكەم لێدوانی ئەمریكا لەبارەی تەقینەوەکانی ئێرانەوە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئەمریكا هیچ پەیوەندییەكی نییە بە تەقینەوەكانی ئەمڕۆی پارێزگای كرمانەوە.

ماسیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە تەقینەوەكانی ئەمڕۆی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نەبووە.

وتیشی، سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەكەینەوە و هیچ هۆكارێك نییە كە تا تەقینەوەكانی پارێزگای كرمانی ئێران بە ئیسرائیلەوە ببەستێتەوە.

Paylas: