Kurdistan
خۆڵبارین لە سلێمانی ٩٠ کەسی ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە
پەیامی کورد... خۆڵبارین لە سلێمانی ٩٠ کەسی ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە
سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە لەناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی نزیکەی ٩٠ کەس سەردانی بەشەکانی فریاکەوتنیان کردووە.
سامان لەتیف لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لەناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی، نزیکەی ٩٠ کەس سەردانی فریاکەوتنەکانیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاووڵاتییانە سەردانی هەر دوو فریاکەوتنی "نەخۆشخانەی شار" و "نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید"ی تایبەت بە منداڵانیان کردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.