TR KU SO
FB X
Kurdistan

خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

سارا
Yazar
📅 27 Mayıs 2019 20:37

پەیامی کورد   ...   سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت و سەرەتاش دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

 بە پێی هەواڵ و زانیاری لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، سبەی سێشەممە 28ی ئایاری مووچەی دیوان و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، رۆژی چوارشەممە 29ی مەی مووچەی یەکەی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، هاوکات رۆژی پێنچشەممە 30ی ئایار مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر ئەمرۆ رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ،  پێش جەژنی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران دەکەن.

Paylas: