Kurdistan
خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی پێنج وەزارەت و هەشت فەرمانگەی دیکە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی شاره‌وانی و گەشت وگوزار، كشت وكاڵ، كاره‌با، پلاندانان و گواستنه‌وه و گه‌یاندن دابەشدەکرێت.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەرئەمڕۆ مووچەی دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، دەستەی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره هه‌رێم، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای گشتی کاروباری مین.