Kurdistan
لە جەلەولا شەڕو پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و داعش رویدا
سەچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند، کە شەڕوپێكدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارە تیرۆرستەکانی داعش لە سنوری شارەدێی جەلەولای رویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی "پەیاماکورد" لە سنوری ناحیەی جەلەولای سەر بە شارۆچكەی خانەقین چەکدارە تیرۆستەکانی رێکخراوی داعش پەلاماری هێزەكانی سوپای عێراقییان داوە كە لەو ناوچەیە جێگیربوون وبەو هۆیەشەوە شەڕوپێكدادانی سەخت لەنێوان هەردوولادا رویداوە.
سەچاوەکان ئاشکراشیدەکەن، کە لە ئاکامی شەڕو رووبەڕووبوونەوەکاندا، دوو سەربازی سوپای عێراق كوژران و چەندین سەربازی دیكە برینداربوون، تیرۆریستانیش کوژراو وبرینداریان هەبووە، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان نەزانراوە.