TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە قەزای خورماتوو سێ چەکداری داعش کوژران

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Ekim 2023 13:36

پەیامی کورد... لە قەزای خورماتوو سێ چەکداری داعش کوژران


دەزگای دژەتیرۆری عێراق کوشتنی سێ چەکداری داعشی لە قەزای خورماتوو راگەیاند و دەڵێت، بۆسەیان بۆ داناون.

ڕۆژی چوارشەممە 11_ی تشرینی یه‌كه‌م_ی 2023 ، دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری هەوڵگرییان پێگەیشتووە لەبارەی شوێنی سێ چەکداری داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین، لە قەزای خورماتوو، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ شوێنی مەبەست ئەنجامداوە.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌،دوای ئاشکرابوونی شوێنی ئەو سێ چەکدارەی داعش، هێزەکانمان بۆسەیەکیان بۆداناون و کوشتویانن.

لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دوو رۆژەدا، لە کەرکوک، قەزاى خورماتوو و پارێزگاى دیالە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق 25 حەشارگە و دوو تونێلی داعشیان دۆزییەوە.

Paylas: