TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Eylül 2021 14:07

پەیامی کورد … لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

 کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی نەسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامداکۆڵبەرێک بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی بورهان یوسفی خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە.

بورهان یوسفی ڕانی ڕاستی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پاوە کراوە.

Paylas: