Kurdistan
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکی لوبنان تا دێت بەرز دەبێتەوە
پەیامی کورد … ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکی لوبنان تا دێت بەرز دەبێتەوە
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدانی تەقینەوەکەی بەیروت بۆ ١٧١ کەس بەرزبووەتەوە و ٣٠ بۆ ٤٠ کەسیش بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ئاب، حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستیی گشتی لوبنان رایگەیاند، "نزیکەی هەزار و ٥٠٠ بریندار پێویستیان بە چارەسەری ورد و تایبەت هەیە، کە کەسیان لەژێر پشکنینی ورددان."
ناوبراو وتیشی، "لە ئێستادا رێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەوە گەیشتووەتە ١٧١ کەس و لەنێوان ٣٠ بۆ ٤٠ کەسیش بێسەروشوێنن."