TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمریکا داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 03 Ağustos 2022 18:43

پەیامی کورد... ئەمریکا داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال دەکات

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکەن و دەشڵێت، «دا وادەکەین لەگەڵ ڕێککەوتنی شنگال و یاسای ڕزگاربوونی ئێزدیییەکان-یش جێبەجێ بکرێن».

ئالینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەین یاسای ڕزگاربوونی ئێزدییەکان لە دەستی داعش بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕاشیگەیاند، «پابەندی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە داعش هەرگیز جارێکی دیکە دووبارە نابێتەوە، بۆیە ئەرکی هەموو لایەکمانە کار بۆ جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربوونی ئێزدی بکەین».

Paylas: