Kurdistan
ئەمریکا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی کارەساتەکەی ئیبن خەتیب کرد
پەیامی کورد … ئەمریکا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی کارەساتەکەی ئیبن خەتیب کرد
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکات کە لە رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا بوونەتە قوربانی.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەوەداوە کە سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا ھەست بە نیگەرانی دەکەن و نووسیوویەتی:"سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە لە رووداوەکەدا، بوونەتە قوربانی".
شەوی رابردوو، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەتکراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و بەھۆیەوە تا ئێستا ١٩٢ کەس بوونەتە قوربانی.