TR KU SO
FB X
Kurdistan

جووتیار عادڵ: پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی سەرجەم کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 14 Nisan 2022 20:48

پەیامی کورد... جووتیار عادڵ: پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی سەرجەم کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بۆ ناساندنی زیاتری شاڵاوی ئەنفال وەک جینۆسایدی گەلی کورد، پێویستە بە پێی دەستوور، حکومەتی عێراق قەرەبووی سەرجەم کەسوکاری قوربانیان و شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی کوردستان بکاتەوە.

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 34ەمین ساڵیادی شاڵاوی جینۆسایدی ئەنفالە لە هەرێمی کوردستان کە بە سیاسەتێکی شۆڤینیانە لە لایەن ڕژێمی بەعس، بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامە و لەناوبردنی ئیرادەی گەلی کورد جێبەجێ کرا، بەڵام ئەم خەونە نەک هەر نەهاتە دی، بەڵکوو نەتوانراش ئەو ناسنامە و ئیرادەیە لە گەلی کوردستان بسەنرێتەوە، بەڵکوو لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی حەکیمانەی سەرکردەکەی تا دێت عێراق و ناوچەکە و دونیا لە ڕووی ئەمنییەت و وزەوە زیاتر پێویستی بە کورد دەبێت.

دەشڵێت: "سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بۆ ناساندنی زیاتری شاڵاوی ئەنفال وەک جینۆسایدی گەلی کورد و قەرەبووکردنەوە و ڕێگریکردن بەرامبەر دروستبوونەوەی هەر جۆرە تاوانێکی لەم شێوەیە، پێویستە بە پێی دەستوور، حکومەتی عێراق قەرەبووی سەرجەم کەسوکاری قوربانیان و شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی کوردستان بکاتەوە".

جووتیار عادل، ئەوەشی وتووە: "لە بەرامبەریشدا وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆمان بە ئەرکدار و بەرپرس دەزانین لە هەر جۆرە هاوکاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هەموو هاووڵاتییانی کوردستان و لەم پێناوەشدا سەرەڕای قەیران و ڕووداوە نەخوازراوەکان، چەندین پرۆژەی گەورە و ستراتیژی لە گەرمیان ئەنجام دراون کە بناغەیەکی گرنگن لە بووژانەوەی ناوچەکە و دابینکردنی هەلی کار و ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاردان و بەردەوامیش دەبین لەم خزمەت و ئەو پەرەپێدانە، بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان".

 

Paylas: