TR KU SO
FB X
Kurdistan

ناڕوونیی چارەنووسی چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Aralık 2021 16:13

پەیامی کورد … ناڕوونیی چارەنووسی چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد

ژینگەپارێزێکی خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە بە ناوی “فەرهەنگ عەیوەزی”، زیاتر لە حەوتوویەکە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی فەرهەنگ عەیوەزی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەو پێوەندییەدا بێ‌ئاکام ماوەتەوە.

ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لەماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی بەپەرۆش بوونی بنەماڵەکەی.

فەرهەنگ عەیوەزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی تەنگیسەر، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆیان بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو ڕوون نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە مەدەنی و ژینگەپارێزە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بانگی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە شاری سنە کراوە و جارێکیش بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەسبەسەر کراوە.

Paylas: