TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی: چارەسەری کێشەکانی ‏هەولێر و بەغدا کلیلی ئارامییە

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Temmuz 2022 22:22

پەیامی کورد.. نێچیرڤان بارزانی: چارەسەری کێشەکانی ‏هەولێر و بەغدا کلیلی ئارامییە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی ‏کوردستان و ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبوونەوە.‏

لەو کۆبوونەوەیەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەوڵەکان ‏بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، هەروەها پەیوەندییەکانی ‏هەولێر- بەغدا چەند پرسێکی تر تاوتوێ کراون.‏

باڵیۆزی فەرەنسا جەختی لە بایەخدانی وڵاتەکەی بە برەودانی ‏پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و ئارامی و سەقامگیری ‏عێراقی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بە پێویست و گرنگ زانیوە.‏

لای خۆشییەوە نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردووەتەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکانی ‏هەولێر- بەغدا کلیلی ئارامی و سەقامگیری عیراقەو هەبونی میکانیزمێک بۆ ‏گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی بە پێویست زانیوە.‏

هەرپەپێی ڕاگەیەنراوەکە هەر دوو لا کۆکبوون لەسەر پێویستی و گرنگی بەردەوامی هاریکاری و ‏هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پشتگیریی هێزەکانی هاوپەیمانی ‏نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش، بەتایبەت لە ناوچەکانی مادەی ١٤٠ی دەستوور.‏

Paylas: