Kurdistan
ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە
پەیامی کورد ... وابڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و تیایدا تاوتوێی چەند پرسێكی گرینگ بكرێت.
بەپێی زانیارییەکان ، بەشێكی كۆبونەوەكە، تایبەت دەبێت بە دەستپێكردنەوەی خوێندن و ئامادەكارییەكانی هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، لەو ڕووەوە باس لە پلانەكانی هەردوو وەزارەت دەكرێت و ئەو گیروگرفتانە دەخرێنەرو كە لە ئێستادا بوونیان هەیە.
هەروەها لە كۆبونەوەكەدا ، باس لە چەندین بابەتی تایبەت بە وەزارەتی دارایی و پرسە تایبەتەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و پلانەكانی وەزارەتی دارایی لەو ڕووەوە باس دەكرێت، ئەمە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر هێڵە گشتیەكانی بەرنامەی كاری حكومەتی هەرێم بۆ چوار ساڵی ئایندە.