TR KU SO
FB X
Kurdistan

گوگڵ ١٦ ئێکاونتی یوتیۆبی سەر بە ئێرانی داخست

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Ağustos 2020 22:01

پەیامی کورد ... گوگڵ ١٦ ئێکاونتی یوتیۆبی سەر بە ئێرانی داخست

 

کۆمپانیای گوگڵ لە ڕایگەیاند کە ١٦ ئێکاونتی بەکارهێنەری یۆتیۆبی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی داخستووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ''ئەلمانیتۆر'' ڕۆژی شەممە ٨ی ئاب، کۆمپانی گوگڵ ڕایگەیاندووە کە  ١٦ ئێکاونتی یوتیۆبی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی داخستووە.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێکاونتە داخراوەکان سەرقاڵی کاروباری سیخوڕی بوونە؛ ئەم ئێکاونتانە بە زمانی عەرەبی بابەتیان لەبارەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئەمریکا و پەیوەندیی ئەمریکا و سعودیا بڵاو کردووەتەوە.

 

پێشتریش کۆمپانی فەیسبووک لە مانگی ئاوریلدا چەندین حیسێبی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی کە لە حاڵی پەرەپێدانی زانیاریی هەڵە لە چەندین وڵات بوون، داخست.

Paylas: