Kurdistan
کوژرانی سربازێکی سوپای عێراق لە کەرکووک
پەیامی کورد ... کوژرانی سربازێکی سوپای عێراق لە کەرکووک
شەوی ڕابردوو چەكدارانی رێکخراوی داعش، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سوپای عێراق، لە سنووری گوندێكی كاكەیی نشینی سەر بە قەزای داقووق، لە سنووری پارێزگای كەركووك.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، شەویچوارشەممە 9/12/2020، لە سنووری گوندی (تۆپزاوای) كاكەیی نشینی سەر بە قەزای داقووق، چەكدارانی داعش، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی فەوجی یەكی لیوای 45ی سوپای عێراق.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کەلە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێكی سوپای عێراق كوژراوە.