TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراویکی گرینگ سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 01 Nisan 2021 20:04

پەیامی کورد      ...   وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراویکی گرینگ سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەک چۆن بەڵێنیاندا کە ماف و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە نافەوتێت، لەمڕۆشەوە تا بەیانی دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و کۆی شایستە داراییەکانی شیان دەستەبەر کراوە. 

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "سوپاس و ستایشی خۆڕاگری و هەڵوێستی دلێرانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، لە پشوو درێژیان بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان لە ماوەی رابردوودا، پێشمەرگە قارەمانەکان دڵنیا دەکەمەوە چۆن بەڵێنماندا کە ماف و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە نافەوتێت، لەمڕۆشەوە تا بەیانی دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، و کۆی  شایستە داراییەکانیشیان دەستەبەر کراوە".

باسی لەوەشکردوە، "ئێمە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە بە ئەرک و ئەولەویەتی خۆمان دەزانین، ئەمەش یەکانگیرە لەگەڵ دروستکردنی هێزێکی سەربازییانەی یەکگرتووی نیشتمانیانەی سەربەخۆ".

وەزیری پێشمەرگە جەخت دەکاتەوە هەوڵەکانیان بەردەوامەو لە داهاتووشدا کار بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆش وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستکرا بەدابەشکردنی ٣ مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.

Paylas: