Kurdistan
ڕوداوی تەقەكردنەكەی كۆیە، چوار كوژراوی لێكەوتەوە
پەیامی کورد... ڕوداوی تەقەكردنەكەی كۆیە، چوار كوژراوی لێكەوتەوە
ئەمڕۆ چوار شەممە لە شاری كۆیە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، ڕوداوێكی تەقەكردن ڕویداوەو بەپێی زانیارییەكان ڕوداوەكە چوار كوژراوی لێكەوتەوە.
شیروان جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كۆیە بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە پیاوێك دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵەكەی خۆی كردووە و بەو هۆیەوە تاوەكو ئێستا ژنەكەی و دوو كچی خۆی گیانیان لەدەستداوە و برینداریش هەیە.
وتیشی: رووداوەكە لەنزیك پردی ئازادی لە كۆیە بووە، جگە لە كوژرانی ژنەكەی و دوو كچی ئەو پیاوە، لەو كاتەدا دوو كەس لە دراوسێكانیان بریندار بوون و یەكێكیان بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.