پووچەڵکرانەوەی پێنج بۆمب لە کەرکووک
پەیامی کورد ... پووچەڵکرانەوەی پێنج بۆمب لە کەرکووک
نووسینگەی راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، پێنج بۆمب لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، پووچەڵکرانەوە.
ئهمڕۆ دوو شهممه ٢٣ ی تشرینی دووهمی ٢٠٢٠ نووسینگەی راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە میانی ھەڵمەتێکی گەڕان و پیشکنینی ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال و ھێزەکانی ھەواڵگریی عێراق بە ھاوبەشی ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینان لە گوندی ئەلرەزم سەربە ناحیەی رەشاد ئەنجامداوە و پێنج بۆمب لە تونێڵیکی ناو خانوویەکدا لە گوندەکە دۆزراونەتەوە کە دواتر لەلایەن ئەندازیارانی پووچەڵکردنەوەی مین و بۆمبەوە، پووچەڵکراونەتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵ ئاماژەی بەوەش داوه،کە لە میانی ھەڵمەتەکەدا، هەروەها دەستبەسەر گولـلە تۆپێکدا گیراوە.
ئهوهش له كاتێكدایه کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ لە میانی ھەفتەیەکدا، سێ ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان لە گوند و ناحیەکانی سەربەقەزای حەویجەدا ئەنجامداوە و لە میانی ھەڵمەتەکاندا، دەست بەسەر ١٥ بۆمبدا گیراوە و چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیش لە ناوچەکەدا خاپوورکراون.