Kurdistan
کچێکی کورد لە تاران دەستبەسەر کراوە
پەیامی کورد... کچێکی کورد لە تاران دەستبەسەر کراوە
هێلیا بەرخی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری شائاباد و دانیشتووی پاکدەشتی شاری تاران، لەلایەن هێزەکانی حکومەت ڕفێندرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ (کۆتایییەکانی مانگی سێپتەمبەر) هێزە حکومەتییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان هێلیا بەرخییان لە یەکێک لە شەقامەکانی پاکدەشت ڕفاندووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکانی ئەو کچە مێرمنداڵە، هەتا ئێستا شوێنی دەستبەسەرکران چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بەرخی، ئەو بنەماڵەیە چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان دەستنەکەوتووە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی ئەو بنەماڵەیە.