نووسەرە کوردە دەستبەسەر کراوەکەی ڕۆژهەڵات دوای ٦ ساڵ مانەوە لە دوورگەیەک دەڵێ جارێکی دیکە ناگەڕێمە ئۆسترالیا
پەیامی کورد ... نووسەرە کوردە دەستبەسەر کراوەکەی ڕۆژهەڵات دوای ٦ ساڵ مانەوە لە دوورگەیەک دەڵێ جارێکی دیکە ناگەڕێمە ئۆسترالیا .
بێهروز بووچانی نووسه‌ری كورد پاش شه‌ش ساڵ له ده‌سبه‌سه‌ر بوون له دوورگه‌ی مانووس سه‌ره‌نجام بۆ به‌شداری له كۆڕێكی ئه‌ده‌بی گه‌ێشته شاری كرایست چرچی نیوزیله‌ندا.
ئه‌م نووسه‌ره كورده كه شه‌ش ساڵ پێش ئێستا وه‌كوو په‌نابه‌ر ڕووی له ئۆسترالیا كرد بوو وێڕای ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له په‌نابه‌ران له دوورگه‌ی مانووسی پاپواگینه ی ئوسترالیا ده‌ستبه سه‌ر كرا‌و مافی سه‌فه‌ر و چوونه ده‌ره‌وه‌ی نه‌بوو.
بێهروز بووچانی ئه‌مڕۆ به ویزای سه‌فه‌ر بۆ نیوزیله‌ندا ئۆسترالیای به‌جێهێشت، ناو براو له یه‌كه‌م لێداوانیدا بۆ میدایاكان دەڵێ ئیتر بۆ ئوسترالیا نا گه‌رێمه‌وه، پێویسته بوترێت كه بووچانی به نووسینی كتێبێك له زیندانه‌وه و له ژێر ناونیشانی (كورده‌كان هیچ دۆستێكیان نیه جگه له كێوه‌كان) له دونیا ناسرا و چه‌ندین خەڵاتی جیاوازی وه‌رگرت.
به‌پێ هه‌واڵێك كه له بی بی سی یەوە وابڕیارە بووچانی رۆژانی داهاتوو له سمینارێكی ئه‌ده‌بیدا له سه‌ر كتێبه‌كه‌ی قسه بكا.