TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران/ لە مانگی ئەیلوول سێ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Eylül 2020 18:12

پەیامی کورد ... ئێران/ لە مانگی ئەیلوول سێ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون

 

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە، برووجێرد و ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.

 

لە کۆی ئەو سێ کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان ئاشکرا بووە، دوو کەسیان تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ)  و کەسیکیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

 

هەروەها، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٢ حاڵەت بووە، لە پارێزگای لوڕستان تۆمار کراوە و کەسێک لە پارێزگای ئورمیە لە سێدارە دراوە.

 

 

Paylas: