Kurdistan
ئێران/ تەقینەوەیەک ٦ کوژراوی لێکەوتەوە
پەیامی کورد ... ئێران/ تەقینەوەیەک ٦ کوژراوی لێکەوتەوە
بەهۆی تەقینەوەیەک لە شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خوزستان شەش کەس کوژراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، تەقینەوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی نۆ کەس و زیانێکی زۆریشی بە چەند بینا و دوکانێک گەیاندووە.
هاوکات، موجتەبا خالیدی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاندووە، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بە ئەگەری لێچوونی غاز لە بینایەک دەکەن.