Kurdistan
سنە؛ ڕووداوێکی هاتووچۆ ١٠ کوژراوی لێکەوتەوە
پەیامی کورد... سنە؛ ڕووداوێکی هاتووچۆ ١٠ کوژراوی لێکەوتەوە
ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە شارێكی سەر بە پارێزگای سنە ڕووی دا، بەهۆیەوە 10 كەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەك كەسی دیكەش بریندارن.
بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری (كامیاران)ی سەر بە پارێزگای (سنە)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، پاسێكی 30 كەسی خۆی بە بارهەڵگرێكدا كێشا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تا ئێستا لە ڕووداوەكەدا 10 كەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەك كەسی دیكەش بریندارن.
بۆ ڕزگاركردنی برینداران و بەپەلە گەیاندیان بۆ نەخۆشخانە، هەلیكۆپتەر گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەكە و قوربانییانی ڕووداوەكە بۆ نەخۆشخانە، دەگوازێتەوە.