TR KU SO
FB X
Kurdistan

کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە ڕانیە گیانی لە دەست دا

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Aralık 2021 00:54

پەیامی کورد … کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە ڕانیە گیانی لە دەست دا

کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی دێسامبری ٢٠٢١،  کرێکارێک بە ناوی ئیحسان خوسرەوی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا، لە کاتی کار کردن لە شاری ڕانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خوسرەوی، ئەم کرێکارە لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست داوە و لە بینایەک بەربووەتەوە.

ئیحسان خوسرەوی خێزاندار و باوکی منداڵێکە و خەڵکی بەخشی هەورامانی تەخت سەر بە شاری سەوڵاوایە.

Paylas: