پارتی و یەکیتی کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... پارتی و یەکیتی کۆدەبنەوە
ڕۆژی شەممەی داھاتوو پارتی و یەکیتی کۆ ببنەوە و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، لە کۆبوونەوەی داھاتوو لەگەڵ برادەرانی یەکیتی باسی کێشانی نێوانیان دەکەن.
بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕایگەیاند: "دیارە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتییە لەلایەن یەکێتییەوە، بەداخەوە لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشێک لە سەرکردایەتی یەکیتی سلۆکێکی مەعقوولیان نەبووە، لە لایەک چەندین پۆستی باڵایان لەنێو حکوومەتدا ھەیە و لە لایەکیشەوە داوای ڕووخانی حکوومەتیان دەکرد."
بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: "پارتی و یەکێتی مادام پێکەوە حکوومەتیان پێک ھێناوە و شەریکن، پێویستە بەرپرسیاریەتیش پێکەوە ھەڵگرن، ناکرێت یەکیتی لە لایەکەوە لە حکوومەتدا بێت و لە لایەکی دیکەوە دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت."
بلند ئیسماعیل ڕوونی کردەوە: "کۆبوونەوەی پارتی و یەکیتی پێویستە بەڕێوە بچێت، چوونکە دواجار ھەر دەبێت بگەینە ڕێککەوتن لەسەر ھەر کێشەیەک ڕوو بدات، بەتایبەتی ئێمە لە ھەندێ ھەڵوێستی یەکیتی نیگەرانین و لە کۆبوونەوەی داھاتوو باس لەو کێشانە دەکەین."