Kurdistan
سەرۆکی حکوومەت پێشەوازی لە کونسوڵی گشتی ئوردن کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشەوازی لە کونسوڵی گشتی ئوردن کرد
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی ئەیلوول، پێشوازی لە هەیسەم ئەبولفول کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن دەربڕی و سوپاسی کونسوڵی ئوردنيشی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان بوو ، هيوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی نوێدا بۆ خواست.
كونسوڵی ئوردن سوپاسی میواندۆستی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هەماهەنگیی باشیان، لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان.