سۆران عۆمەر هەوڵی پووچەڵکردنەوەی لابردنی پارێزبەندییەکەی دەست پێ‌کرد
پەیامی کورد ... سۆران عۆمەر هەوڵی پووچەڵکردنەوەی لابردنی پارێزبەندییەکەی دەست پێ‌کرد
بڕیاره نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، دوایین هه‌وڵه یاساییه‌كانی بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاری لابردنی پارێزبه‌ندی یاسایی بخاته روو.
سۆران عومه‌ر، كه له ماوه‌ی رابردوودا له په‌رله‌مانی كوردستان پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، په‌یامێكی بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسان بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیوێتی "ئه‌مڕۆ له‌نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان كاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ خستنه‌ڕووی دواین هه‌وڵه یاساییه‌كان بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی و سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌خزمه‌تان ده‌بم".
رۆژی ٧ی ئه‌م مانگه، له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستاندا سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له چه‌ند په‌رله‌مانتارێك خرایه ده‌نگدانه‌وه و ته‌نها پارێزبه‌ندی له سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ندرایه‌وه.
ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان گرژی و ناكۆكی نێوان فراكسیۆنه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی لێكه‌وته‌وه و به‌شێكی زۆری فراكسیۆنه‌كان و هه‌روه‌ها رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.