TR KU SO
FB X
Kurdistan

پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕێگری لە جموجۆڵەکانی داعش دەکەن

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Nisan 2022 21:54

پەیامی کورد... پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕێگری لە جموجۆڵەکانی داعش دەکەن

شاندێکی سەربازی عێراق سەردانی بارەگای میحوەری (٢)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری کفری دەکەن و تاوتوێی بەهێزکردنی سنوورە هاوبەشەکانی نێوانیان و ڕێگریکردن لە جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش دەکەن.

لەوبارەیەوە مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری دووی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاندوە، سەردانی ئەو شاندەی سوپای عێراق بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوایین ئەو جموجۆڵە تیرۆریستییانەی داعش کە لە سنووری دیالە و سەڵاحەدین ئەنجامی دەدەن.

وتیشی: لەو کۆبوونەوەیەدا جەختمان لەسەر هەماهەنگی زیاتری هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و نەهێشتنەوەی هیچ بۆشایییەک بۆ جموجوڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا کردووەتەوە.

Paylas: