TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Mayıs 2022 17:42

پەیامی کورد... کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت.

پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەری دەخات، ئەمڕۆ و سبەینێ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.

پێشتر دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداریی لە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ دا، کە ڕۆژی یەکشەممە دەستتت پێ دەکات و تاوەکوو سێ شەممە بەردەوام دەبێت، خۆڵبارینەکە هەر دوو پارێزگای هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن.

Paylas: