TR KU SO
FB X
Kurdistan

سوپای پاسداران بە فڕۆکە هێرشی سەر بنکەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد

سارا
Yazar
📅 01 Ekim 2018 14:44

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای پاسداران بنکەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پیرانشار بوردوومان کرد.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە " ٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ " ، فڕۆکەیەکی شەڕکەری سوپای پاسداران کوێستانی کۆدۆی لەنێوان چۆمان و پیرانشار بوردمان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هێرشە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ئەنجام دراوە.

لە درێژەی ئەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە کە لە ئەنجامی ئەو بوردوومانەدا پێشمەرگەیەک بە سووکی بریندار بووە.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەمجارە کە سوپای پاسداران بە فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی دێموکرات لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. پێشتر تەنیا بە تۆپخانە و هاوەن ئەو ناوچانەی بوردمان کردبوو.

Paylas: